به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ڕێکخراوەی ھەواڵگریی«میت»ی تورکیا ڕایگەیاند: «قاسم گولێر» سەرۆکی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە تورکیای لە ئۆپراسیۆنێکدا لە خاکی سووریا قۆڵبەست کردووە و گواستوویەتیەوە بۆ تورکیا.
«گولێر» بە ناوی نھێنیی «ئوسامە بن تورکی» لە پێڕستی کەسانی داواکراوی تورکیادا بووەو لە میانەی قۆڵبەست کردنەکەی دا بڕێکی زۆر بەڵگەی پێوە گیراوە.
«گولێر» لە نێوان ساڵەکانی ٢٠٠٨ ھەتا ٢٠١٠ لە ئەفغانستان و پاکستان تاکتیکی تیرۆریستی و کردەوەی تێکدەرانەی فێرکراوەو لە ساڵی ٢٠١٤ دا بووەتە ئەندامی تاقمی تیرۆریستی داعش.
ئانکارا کە پێشتر تۆمەتی ھاوکاری لەگەڵ ئەندلامانی تاێمی تیرۆریستی داعشی لەسەر بوو، لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە ھەنگاوی بەربڵاوی بۆ پێشگرتن بە دزەکردنی تیرۆریستان لە ڕێگای سووریاو عێراقەوە بۆ تورکیا دەست پێکردووە.
342/